11 ناوچەی عێراق لەنێو بەرزترین تێکڕای پلەکانی گەرما لە جیهاندا بوون لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو.
وێستگەی پلاسێرڤیل لە کالیفۆرنیا خشتەی 15 ناوچە و شارەکانی جیهان بڵاوکردەوە کە بەرزترین پلەکانی گەرمایان لە 24 کاتژمێری رابردوودا تۆمارکردووە.
لە خشتەکەدا دەرکەوتووە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە لە عێراق بەرزترین پلەی گەرمی لە جیهاندا تۆمارکردووە، کە 49.3 پلەی سەدی بووە. ئابادان لە ئێران پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و پلەی گەرمی 49 پلەی سەدییە. ناسرییە لە عێراق پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و پلەی گەرمی 48.8 پلەی سەدییە. عەممارە لە عێراق پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و پلەی گەرمی 48.3 پلەی سەدییە. خانەقین لە عێراق پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و پلەی گەرمی 48.3 پلەی سەدییە.
بەپێی خشتەکە، شاری ئەهواز لە ئێران پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە و پلەی گەرمی 48.2 پلەی سەدییە. نەجەف لە عێراق پلەی حەوتەمی گرتووە و پلەی گەرمی 48.2 پلەی سەدییە. بەدرە لە عێراق پلەی هەشتەمی گرتووە و پلەی گەرمی 48.2 پلەی سەدییە.
شاری بەسرە حوسێن لە عێراق پلەی نۆیەمی گرتووە و پلەی گەرمی 48.1 پلەی سەدییە. دێزفولی ئێران پلەی دەیەمی گرتووە و پلەی گەرمی 48 پلەی سەدییە. کوت ئەلحەی لە عێراق پلەی یازدەهەمی گرتووە و پلەی گەرمی 47.9 پلەی سەدییە.
عەلی ئەلغەربی لە عێراق پلەی دوازدەیەمی گرتووە بە پلەی گەرمی 47.8 پلە، کەربەلا لە عێراق پلەی 13 ـیەم دێت بە پلەی گەرمی 47.8 پلە، هەروەها ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوەیت لە کوەیت لە پلەی 14 دایە بە پلەی گەرمی 47.8 پلەی سیلیزی، لە دوای ئەویش شاری رەفاعی لە عێراق بە پلەی گەرمی 47.7 پلەی سیلیزی دێت.


