zagros news agency

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی دەکات

 

ئەمڕۆ شەممە 7/12، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان 24 کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

ئەحمەد زاویتەیی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە

سەڵاح

بڕەپارەیەكی زۆر بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت

سەڵاح

حوسییەکان: مووشەکمان ئاراستەی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی ئیسرائیل کرد

سەڵاح