zagros news agency

لێژنەی دارایی لە تەییف سامی نیگەرانە و داوا دەكات چیتر خشتەكانی بودجە دوا نەخات

 

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە تەییف سامی وەزیری دارایی نیگەرانە و بە نووسراوێک داوا دەكات خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان بنێرێت و چیتر دوا نەخرێت.

ئەمڕۆ 12ی تەموزی 2025، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و داوا لە وەزیری دارایی دەکات پەلە بكات لە ناردنی خشتەکانی بودجەی 2025 بۆ پەرلەمان تاوەكوو پەسەند بکرێت.

جەختیش كراوەتەوە، بەپێی یاسای بوجە لەسەر حكوومەتی عێراقی ئەركە خشتەكانی بودجە بۆ پەرلەمان بنێرێت.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، رێگە بە خەرجکردنی پارە بدرێت بۆ پێویستییەکانی دامودەزگا حکوومییەکان.

ئەوەش هاتووە: “بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (77/دووەم) لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025، دەبوو پێش کۆتاییهاتنی ساڵی رابردوو، خشتەکانی بودجە بنێردرایە بۆ پەرلەمان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح

هەزار و 500 بەدەویی لە پارێزگای سوەیدا گوازرانەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح