zagros news agency

یۆنهاپ: کۆریای باکوور زیاتر لە 12 ملیۆن گولـلە تۆپی بۆ ڕووسیا دابین کردووە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13-7-2025 هەواڵگریی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کۆریای باکوور زیاتر لە 12 ملیۆن گولـلە تۆپی 152 ملم، بۆ ڕووسیا دابین کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگریی کۆریای باشوور، کە ئاژانسی هەواڵی ‘یۆنهاپ’ـی وڵاتەکە بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا کۆریای باکوور، نزیکەی 28 هەزار کۆنتێنەری پڕ لە چەک و گولـلە تۆپی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە.

دەزگای هەواڵگریی بەرگری دەڵێت: “ئەگەر ژمارەکە بە تاک ئەژمار بکرێت، زیاتر لە 12 ملیۆن گولـلە تۆپی 152 ملمە.”

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کۆریای باکوور چەک و تەقەمەنی و نزیکەی 13 هەزار سەربازی بۆ ڕووسیا دابین کردووە، بۆ پشتیوانیکردنی مۆسکۆ لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا.

دەزگای هەواڵگریی کۆریای باشوور لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڵاویکردەوە، پێدەچێت کۆریای باکوور لە مانگی تەممووز یان ئابدا هێزی زیاتر بۆ ڕووسیا بنێرێت.

میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە، کۆریای باکور پێنج هەزار کرێکاری بیناسازی سەربازی و هەزار ئەندازیاریی مین، دەنێرێت بۆ کورسک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حكوومه‌تی هه‌رێم ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکانی چەمچەماڵ جێبەجێ ده‌كات

سەڵاح

نرخی نەوت بە توندی پاشەکشەی کرد و بەربەستی 100 دۆلاری شکاند

سەڵاح

زیاد كاكە رەزا : پارتی هیچ كات لە بەرپرسیارەتی راناكات

گوران