ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رچاوه‌كان: زیاتر له‌ 120 گه‌نج له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوێر كراون

 

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2022ی ئێراندا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ زیاتر له‌ 120 گه‌نج كوێر كراون.

ناوه‌ندیی مافی مرۆڤی زانكۆی بێركلی كالیفۆرنیا راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ ئێران بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی ساڵی 2022 له‌ ئێران زیاتر له‌ 120 خوپیشانده‌ر كوێر كراون.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ به‌ چه‌ك و غازی فرمێسك ڕیژ كوێر كراون و زۆرینه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ خوێندكار بوون و ته‌مه‌نیا له‌ خوار 30 ساڵیدایه‌ و له‌ نێوانیاندا كچێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵیش هه‌یه‌.

هاوكات كۆمیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تیی تۆمه‌تبار كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ كاتی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپشاندانه‌كانی ئێراندا تاوانی گه‌وره‌ی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام دراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

دكتۆر زێدان برادۆستی : سەردانی بارزانی بۆ بەغدا یەكلاكەرەوەیە

گوران

سارا مام وسو: داكۆكی له‌ مافه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م

یاسین

محەمەد جواد زەریف لە دەستلەکارکێشانەوە پەشیمان بووەوە

سەڵاح