zagros news agency

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دواخرا

 

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و فەرمانی سالاری دەربکات، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ دوو هەفتەی دیکە دواخرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەڵاح بامەڕنی، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە بەغدا، دادگای فیدراڵی تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بۆ 28ـی تەمووز دواخست.

تاوەکو ئێستا دادگای فیدراڵی هیچ لێدوان و راگەیەنراوێکی لەبارەی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

پێشتریش بڕیار بوو 19ـی حوزەیرانی 2025 دادگای فیدراڵی عێراق بۆ دەرکردنی فەرمانی سالاری لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام لەو رۆژەدا شەش دادوەری سەرەکی و سێ دادوەری یەدەگی ئەو دادگایە بە پاساوی ناکارامەیی سەرۆکی دادگا، دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکێش کرد.

دە رۆژ دوای دەستلەکارکێشانەوەی نۆ دادوەرەکە، لە 29ـی حوزەیران، جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی لادرا و مونزیر ئیبراهیم حوسێن وەک سەرۆکی نوێی دادگاکە بەربژێر کرا.

دوای بەربژێرکردنی سەرۆکی نوێ، رۆژی یەکی تەمووز، 9 دادوەرەکە دەستلەکارکێشانەوەکانیان کشاندەوە و مونزیر ئیبراهیم حوسێن لە رۆژی سێی تەمووز لە بەردەم سەرۆککۆماری عێراق سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆڵێکی بەفربارین بەڕێوەیە

یاسین

بەرپرسی ژووری بازرگانیی ئێران: ٦٥ لە سەدی کانەکان داخراون

یاسین

تورکیا دژی هەر جۆرە دەستێوەردانێکی سەربازی بۆ سەر ئێرانە

سەڵاح