zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات

 

به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/7/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى، كۆبووه‌وه‌.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌، سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جووڵه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووريا، تاوتوێ كران.

 

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كى جددييه‌ له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا. له‌مباره‌يه‌وه‌ داكۆكييان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌وتى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.

 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى جه‌نه‌راڵ ليهى كرد به‌تايبه‌تى بۆ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى له‌ پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

 

دۆخى سووريا و كورد و پێكهاته‌كان له‌وێ، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارەی مووچە گەیشت

یاسین

هەولێر لە پێشوازی سەری ساڵی نوێ

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح