یه‌كێك له ده‌سكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بانكی كردنی مووچه مووچه‌خۆرانی كوردستان بوو كه هه‌نگاوه‌كان ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ره‌و قۆناغی گه‌وره ده‌رۆن و به‌ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو موچه‌خۆرانی كوردستان ببنه خاوه‌نی كارتی بانكی.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه مامه‌ڵه‌ی كاش بگۆڕێت بۆ مامه‌ڵه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی، بۆ ئه‌مه‌ش ژێرخانێكی به‌هێزی سیسته‌می بانكی داناوه، كه هه‌ر مووچه‌خۆرێك ببێته خاوه‌نی كارتی بانكی و هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی و له به‌رنامه‌دایه كه یه‌ك ملیۆن كه‌س له كوردستان ببنه خاوه‌نی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان، ئێستا زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆری حکوومی خۆیان لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار کردووە، زیاتر لە 380 هەزار فەرمانبەری شارستانی بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە وەرگرتووە و (تیمی هەژماری من) ئاشکرای کردووە، تاوەکوو ئێستا نزیکەی 400 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر کراون.

