ئەمڕۆ دوای چاوەڕوانیەکی زۆر جارێکی تر هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر لە هەولێری پایتەخت ئەنجامدرا،کە لەکۆی 206 ئەندام 203 دەنگیان داوە و هێشتا ئەنجامەکان بە تەواوی جیا نەکراونەتەوە.
ئەم هەڵبژاردنە جیاواز دەبێت بەپێی قسەی شارەزایان چونکە پێیان وایە یانەی وەرزشی هەولێر قەیرانی کارگێڕی هەیە و سەمیر بابۆی ڕاهێنەریش ئەمڕۆ ڕاشکاوانە دانی بەوە دانا،کە یانەکە بە هەبوونی کارگێڕیەکی تۆکمە و باش دەتوانێت خۆی دەربێنێ لەم قەیرانە و بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتن.
ئەم هەڵبژاردنە لە دوای ساڵی 2021 دەبێتە یەکێکی تر لە هەڵبژاردنەکانی تر و لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا (عبدللە مەجید) زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا بووە بەڵام کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند
لەم هەڵبژاردنەشدا پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنە بەشێکی دیاری کاندیدەکان کشانەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

