zagros news agency

ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکدا گرت کە  دوو ملیۆن لیتری سووتەمەنی قاچاخی پێبووە

 

موجتەبا قەهرەمانی، سەرۆکی دادوەری لە پارێزگای هورمزگان لە ئێران، ڕایگەیاند: ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی لە کەنداوی عومماندا گرتووە، کە دوو ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاجاخی پێبووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاوی کردەوە، چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، موجتەبا قەهرەمانی ڕایگەیاندووە، دوای چاودێریکردنی بەردەوامی چالاکییە گوماناوییەکانی قاچاخچێتی سووتەمەنی، لایەنی جێبەجێکردنی یاسا، پشکنینیان بۆ کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی لە دەریای عوممان کرد.

ئاماژەی بەوەش دا، بە هۆی نەبوونی بەڵگەنامەی یاسایی بۆ بارەکەیان کە دوو ملیۆن لیتر سووتەمەنیان بارکردبوو، کەشتییەکە بە گومانی گواستنەوەی سووتەمەنی قاچاخ ڕاگیرا.

قەهرەمانی دەشڵێت: لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە یاساییەکان 17 کەس لە کاپتن و تیمی کەشتییەکە دەستگیرکراون.

ئاژانسەکە لەسەر زاری قەگرەمانی بڵاویکردەوە، دۆسیەکە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری جاسک کراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەوە بەردەوامە. بەڵام ئاشکرایان نەکردووەم کەشتیەکە هی چ وڵاتێکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێردراوی ترەمپ: ئەمریکا دەستکەوێکی راستەقینەی له عێراق نەبووه

یاسین

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

یاسین

تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە ژاپۆن ڕوویدا

یاسین