محەممەد عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی واست، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، له ئهنجامی سوتانی مۆڵی هایپهرماركێتی كوت 50 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لای خۆیهوه پارێزگاری واست ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵێکدا لە شاری کوت دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.
محەممەد مەیاحی، پارێزگاری واست لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئێمە وەکوو خەڵکی کوت و تەواوی پاریزگای واست، ماتەم دەگێڕین بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵی هایپەرمارکێتی کوت، کە نزیکەی 50 کەسمان لە ئافرەت و پیاو و منداڵ، کوڕ و کچ لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەش کراوە ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ قوربانیانی کارەساتی ئاگرەکەی کوت ڕاگەیەندرا.
مەیاحی بەڵێنی بە کەسوکاری قوربانییەکان دا، “هەر کەسێک ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەرپرسیار بووبێت لەم ڕووداوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و چاوپۆشی لێ ناکرێت”، ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.”
پارێزگاری واست گوتیشی: “ئێمە سکاڵای یاساییمان لەسەر خاوەن باڵەخانەکە و خاوەن مۆڵەکە و هەموو ئەو کەسانە تۆمارکردووە کە پەیوەندییان بەم بابەتەوە هەیە.”

