بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەو کارەساتە ئازاربەخشەمان بينى کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەکی تۆقێنەر لە ناوەندێکی بازرگانیی شاری کووت، ڕووی دا و بووە هۆی گيانلهدهستدانى دەیان هاووڵاتی و برینداربوونی چەندانی دیکە.
لەم کۆستە گەورەیەدا دڵمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانە و هاوخەمیی قووڵمان بۆ ئەو کارەساتە گەورەیە دەردەبڕین. لە خواى مهزن دەپاڕێینەوە قوربانييان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و ئارامی و دڵنەوایی بە کەسوکاریان ببەخشێت و شیفای خێرا بۆ برینداران دهخوازين.


