نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەکرا.
بازرگانانی نەوت نیگەرانن لە کاریگەرییەکانی پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا کە دەبێتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست بۆ ئەو بەرهەمە ستراتژییە.
هاوکات، سزا نوێیەکانی ئەورووپا لەسەر کەرتی نەوتی رووسیا لە کورتخایەندا پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 16 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 69 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەزۆری بەجێگری مایەوە و بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

