zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

 

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەکرا.

بازرگانانی نەوت نیگەرانن لە کاریگەرییەکانی پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا کە دەبێتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست بۆ ئەو بەرهەمە ستراتژییە.

هاوکات، سزا نوێیەکانی ئەورووپا لەسەر کەرتی نەوتی رووسیا لە کورتخایەندا پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 16 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 69 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەزۆری بەجێگری مایەوە و بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی هێرشی میدیای له‌سه‌ر پارتی ئاشكرا ده‌كات

یاسین

لە ڕۆڤیا کرێکارێک کەوتە ژێر تڕاکتۆر و گیانی لەدەستدا

سەڵاح

ئەمریکا سزای بەسەر جێگری وەزیری نەوت و سەرکردەکانی کەتائیب و عەسائیبدا سەپاند

یاسین