ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەسەر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی 18 ئۆتۆمبێل هاوكاری به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی دهۆک دابه‌ش ده‌كرێت

 

میللەت عیسمەت بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆك ریگەیاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 18 ئۆتۆمبێل وه‌كوو هاوكاری به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی دهۆكدا  ده‌گه‌نه‌ ئه‌و شاره‌ و دابه‌ش ده‌كرێ.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە، 19-03-2024، بەهۆی شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شارەکە شاری دهۆک روویدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ئاو چووەتە ناو ژمارەیەک خانوو و زیانیان بەرکەوت.

دواتر بە بڕیاری سەرۆک بارزانی، 117 یەکەی نیشتەجێبوون (شوققە) بە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دران. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، هەموو زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە و ئەوەی پێویست بێت بۆیان دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا لە دیکەی نێو دەریای ڕەش دەستی بە دەرهێنانی گازی سروشتی کرد

سەڵاح

بریارا چارەسەرکرنا هەمی ئامیرێن ژ کارکەفتی یێن نەخۆشخانا گشتیا زاخۆ هاتە دان

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین