پسپۆرێكی ئابوور و دارایی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سیاسه‌تی عێراق له‌رووی ئابووریه‌وه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌روات كه وڵات رووبه‌وروی قه‌یرانێكی گه‌وره بكاته‌وه، ئه‌ویش دامه‌زاروه‌كانی وڵاتیان كردوه‌ته‌وه ناوه‌ندی سپی كردنه‌وه‌ی پاره، له‌دژی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
ئازاد ساڵح نادر، بۆ زاگرۆس گوتی: “پێشبینی ده‌كرێت دامه‌زاروه‌ی دیكه‌ی عێراق بكه‌ونه به‌رده‌م سزای ئه‌مه‌ریكاوه، چونكه به ئاشكرا به‌كاریان ده‌هێنن بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره له‌دژی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌كه‌ن، له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، ئێستا خه‌ریكه سۆمۆش مه‌ترسی له‌سه‌ره، بخرێته لیستی سزای ئه‌مه‌ریكاوه، تازه به‌تازه گروپ و تاقمی جیاواز له كوردستان داوامان لێ ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی هه‌مانه راده‌ستی سۆمۆ بكرێت، سۆمۆ خه‌ریكه تووشی سزاده‌بێت به‌هۆی تێوه‌گلانی له دۆسیه‌ی هه‌ستیار.
راشی گه‌یاند: ئه‌گه‌ر بانكی رافیده‌ین ده‌ستی هه‌بێت له ناردنی دۆلار و سپیكردنه‌وه دۆلار چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل بكه‌ین؟ ئه‌وانه مه‌ترسیان له‌سه‌ره له داهاتوو ئیتر چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل بكه‌ین؟ ئه‌و عه‌قلیه‌ته له عێراق هه‌یه عه‌قڵیه‌تی پاشكۆیه‌تییه، چۆن ده‌توانێت ئیداره‌ی ئابووری عێراق بكات؟، عێراق خۆی ده‌یه‌وێت وڵاتێكی دیكه بێت خۆی فه‌رز بكات به‌سه‌ریدا، ئه‌سڵه‌ن ئه‌م گروپه عێراق به‌رێوه ده‌به‌ن، خۆیان ئینتمایان بۆ عێراق نییه ئیداره‌یه‌ك ئاوابێت عێراق به‌ره‌و هه‌لدێر ده‌بات.

