ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تەمووزی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە تێیدا هاتووە: بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری شەقامەكان و ئاسانكاریی هاتوچۆی شارەكە، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، پڕۆژەیەكی قیرتاوكردن لە سلێمانی جێبەجێ كرا.
ئاماژە بەوەش دراوە: گوژمەی پڕۆژەكە لەسەر داهاتی شارەوانییە و پڕۆژەكەش لەلایەن تیمەکانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی قیرتاوکردنی شەقامی (80کانی کامیاران) لە گەڕەکی (کانی کوردە) جێبەجێ كراوە و کارکردنیش بەردەوام دەبێت.

