zagros news agency

بە فەرمانی مەسرور بارزانی ڕزگاربووانی ئێزیدی بێ مەرج لە زانکۆ و پەمانگاکان وەردەگیرێن

 

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، نووسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە.

بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بە تایبەت (ڕزگاربوانی ئێزدی)، كە ناویان لە لیستی ڕزگاربواندا تۆمار كراوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە:

1- دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ وەرگرتنی رزگاربوانی دەستی تیرۆرستانی داعش لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا و پێشكەشكردنی ئاسنكاریی گونجاو بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی.

2- لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی (پارالێڵ) لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتتان.

3-  سوودمەندبوانی هەردوو خاڵی سەرەوە تەنیا ئەو رزگاربوانە دەگرێتەە كە لە لیستی رزگاربوانی بەردەست لەلایەنی پەیوەندیداری حكومەت ناویان تۆمار كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

یاسین

ئەندازیار ئەمیرە کەریم: کار دەکەین بۆ ئەوەی بەڵنەکانمان لە بەغدا بکەینە کردار و پارێزگاری لە متمانەتان دەکەین

دڵشاد

ئەنجوومەنی وەزیران چوار تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات

یاسین