لە نوێترین هەواڵی مێرکاتۆی هاوینەی عێراق ڕۆیشتنی شێرکۆ کەریمی کاپتنی یانەی هەولێرە لەو یانەیە،ئەمەش دوای ئەوە دێت یاریزانەکە لەم مودەتە گفتوگۆی لەگەڵ چەند یانەیەکی عێراق و کوردی کردوە،کە ئێستا بەپێی سەرچاوەکان هەموو شتێک بڕێندراوەتەوە لەگەڵ یانەی زاخۆ.
بەپێی زانیاریەکان شێرکۆ ئێستا لە زاخۆیە و گرێبەستەکەی واژوو کردوە لەگەڵ زاخۆی دەلال و وەرزی داهاتوو کوڕەکەی کەرکوک دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیە و هەولێری زەردی قەڵا و منارە جێدەهێـڵـێـت.
پێشتر زاخۆ زۆری هەوڵدا شێرکۆ بگوازێتەوە بە تایبەت هاوینی پار بەڵام یاریزانەکە قەراری مانەوەیدا لە هەولێر
شێرکۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی هەولێر و ئێستا لە تەمەنی 28 ساڵیە و پێشتر یاریزانی یانەی کوەیت بووە لە یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی یاری کردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

