ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:
بەبەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی یادی ٤٣ ساڵەی تاوانی جینۆسایدی بارزانییەکان؛
لە یادی چل و سێ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکاندا بە ڕێز و شکۆوە یادی ٨٠٠٠ بارزانیی سڤیل دەکەینەوە کە لە ٣١ی تەممووزی ساڵی ١٩٨٣ دا تەنها بە هۆی کوردبوونیانەوە، لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بە دڕندانەترین شێوە بێسەروشوێنکران.
جینۆسایدی بارزانییەکان لە چوارچێوەی سیاسەتێکی ڕێکخراوی ڕژێمی دیکتاتۆریی بۆ سڕینەوەی ناسنامە و شکاندنی ئیرادە و لە ناوبردنی گەلی کوردستاندا ئەنجام درا، دواتر شالاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و ڕاگواستن و وێرانکردنی هەزاران شارۆچکە و گوندی بە دواداهات.
لێرەوە لە سەکۆی ئەو یادە خەمگینەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەکان و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دادەنەوێنین. جەختیش دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە حکومەتی فیدراڵی عێراق هەرچی زووە بە بەرپرسیارێتی دەستووریی و یاسایی خۆی هەستێت لە دۆزینەوەی گشت ڕوفاتەکانی قوربانیان و قەرەبوو کردنەوەی کەسوکاریان و ئاوەدان کردنەوەی ناوچەکانیان لەگەڵ بەردەوامی بە سزاگەیاندنی تاوانباران و گەرەنتیی کردنی گەلی کوردستان لە دووبارە نەبوونەوەی تاوانی لەو چەشنە لە داهاتوودا.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٦/٧/٣١

