قهڵای ههولێر گۆڕانكاری زۆری تێدا كراوه و ئاماده دهكرێت بۆ كردنهوه بهرووی گهشتیاران و پرۆژهكه بۆ كوردستان لهرووی گهشتیاریهوه گرنگ دهبێت كه بهپێی پلانهكه سەرجەم کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقامە سەرەکییەکان، سیستەمی ڕووناکی خانووەکانی دەرەوە، حەمام و مزگەوتی مێژوویی قەڵای هەولێر تەواو بوون
نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە و کارەکانی بەرەو کۆتایی دەچێت و وا چاوەڕوان دەکرێت بە تەواو بوونی پرۆژەکە، قەڵاکە ببێتە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاریی ناوچەکە.
بهپێی بهدواداچونی زاگرۆس، ڕێڕەوی سەرەکیی قەڵا، کە دەکەوێتە بەرامبەر بازاڕی قەیسەری، لە قیرەوە دەگۆڕدرێت و بە بەردی تایبەت دادەپۆشرێت، هاوشێوەی شەقامەکانی ناوەوەی قەڵا. هەروەها دەرگای پشتەوەی قەڵا کە ناسراوە بە ‘دەرگای دادگەی کۆن’، خاڵی پشکنینی بۆ نوێ دەکرێتەوە و دەرگای کارەبایی بۆ دادەنرێت”.
هاوكات کاریان لەسەر خاڵی سەلامەتی کردووە و دەرگا و پەنجەرەی نوێ بۆ کۆڵان و خانووەکانی قەڵا دروست کراون، ئەمەش بۆ پاراستنی سەلامەتیی ئەو گەشتیار و سەردانیکەرانەیە کە ڕوو لە قەڵا دەکەن و هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ کارکردن لەسەر ئامادەکردنی قەڵا بۆ کردنەوەی بە ڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا، هەروەها لە ئایندەیەکی نزیکیشدا رێژەی سەوزایی بۆ ناوەوەی قەلا زیاد دەکرێت و مۆزەخانەیەکی بچووکی تایبەت بەو کەلوپەل و پارچە شوێنەوارییانەی لە قەڵادا دۆزراونەتەوە، دەکەنەوە.

