zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە كونسولی گشتیی ئەمەریکا بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەی كرد

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی رایگەیاند، ئەمڕۆ  پێشوازیمان لە بەڕێز ستیڤ بیتنەر كونسولی گشتیی ئەمەریکای لە هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی .

وتیشی، سوپاسیی پشتیوانیی بەردەوامیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکامان لە هەرێمی کوردستان کرد و بە تایبەتی سوپاسی کونسوڵی گشتییمان کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدان و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، پێزانینی خۆی بۆ  پشتگیریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و پاراستن و ڕێزگرتن لە  قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

دڵشاد

بەرپرسێکی باڵای سوپای ڕووسیا کوژرا

سەڵاح

هه‌شت ئامانجی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێم لە پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر

دڵشاد