سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، چالاكیه سه‌ربازیه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له غه‌ززه له كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه، تاوه‌كوو كاتژمێر 8ی ئێواره ڕاده‌گرن.
سوپای ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خستوه‌ته ڕوو كه ئاگربه‌ست ته‌نیا ئه‌و شوێنانه ناگرێته‌وه كه چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی لێیه.
ئه‌فیخای ئه‌درعی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕاگه‌یاند، بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆیه‌كان ئه‌مڕۆ سه‌عات 10ی به‌یانی، تاوه‌كوو 8ی ئێواره به كاتی ئیسرائیل، چالاكییه سه‌ربازیه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی غه‌ززه ڕاده‌گرن.
گوتیشی: “ڕاگرتنی چالاكیه سه‌ربازیه‌كانمان له ناوچه‌كانی مواسی و دێربه‌له‌ح و شاری غه‌ززه ده‌بێت.”
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه گه‌مارۆی ته‌واو خراوه‌ته سه‌ر غه‌ززه و رۆژانه چه‌ندین فه‌ڵه‌ستینی له‌به‌ر نه‌بوونی خۆراك گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

