zagros news agency

ڕوانگەی سووری: ڕێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان حەشدی شەعبی و فیرقەی چوار لە ئەلبوکەمال دەستگیرکرا

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق و فیرقەی چواری هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد لە شاری ئەلبوکەمال دەستگیر کرا.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان لە شاری ئەلبوکەمال ئەنجامدا و ‘محەممەد حەمود ئەمین’یان دەستگیرکردووە، کە بە سەرکردەی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و فیرقەی چواری سەر بەهێزەکانی سوپای پێشووی ڕژێمی ئەسەد وەسفکراوە.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش کردووە، محەممەد حەمود، وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاسایشی عەلەوییەکان لە شارەکەدا خزمەتی کردووە و بە یەکێک لە کەسایەتییە ئەمنییە دیارەکانی ناوچەکە دادەنرێت، کە ڕۆڵی سەرەکی لە هەماهەنگی ئەمنی و سەربازیی نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و فیرقەی چواردا گێڕاوە.

لە 6ـی تەممووزدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شادی سەمادی خەڵکی شاری دەرعایان دەستگیر کرد، کە یەکێک بووە لەسەرکردەکانی گرووپی ‘ئەلغەیس’ـی سەر بە فیرقەی چوار، کە غەیاس دەلە سەرۆکایەتی فیرقەی چواری دەکرد و نزیک بوو لە سوپای پاسدارانی ئێران.

ڕوانگەی سووری، ئاشکراشی کردووە، سەمادی تۆمەتبارە بە بەشداریکردن لە کۆمەڵکوژییەکانی سووریا، دیارترینیان هێرشکردنە سەر غوتەی ڕۆژهەڵات بووە لە ساڵی 2014 و بەشداری کردن لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دەرعا لە ساڵی 2018.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی سیادە دەکات

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەڵاح

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان نیشانەی ترسە لە هێزی ئێران

یاسین