zagros news agency

ئەنجلینا جولی بە دەست چوونە دەرەوەی مندالەکانی دەناڵێنێت

ئەستێرەی هۆڵیوود، ئەنجلینا جولی، بە قۆناغێکی هەستیاری خێزانیدا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی منداڵەکانی یەک لە دوای یەک ماڵ جێدەهێڵن، ئەمەش وای کردووە هەست بە لەدەستدانیان بکات.

بەگوێرەی گۆڤاری “Heat”، سەرچاوەیەکی نزیک لەو ئەستێرەیە رایگەیاندووە: “ئەنجلینا هەست دەکات یەک بەیەکیان لەدەست دەدات، ئەمە زۆر بەخێرایی روودەدات و خۆی بۆ ئامادە نەکردبوو”.

جولی سێ منداڵی لە براد پیت هەیە سێی دیکەیان لەخۆگرتبوو، دوای کێشەیەکی درێژی دادگایی، جولی سەرپەرشتیی سەرەکیی منداڵەکانی وەرگرتووە. 

سەرچاوەکە دەڵێت، دوای ئەوەی شیلۆی کچی ماڵی جێهێشتووە بۆ ژیان لەگەڵ خۆشەویستەکەی، دۆخی دەروونیی جولی ئاڵۆزتر بووە، چونکە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا هەموو ژیانی خۆی بۆ منداڵەکانی تەرخان کردووە و ئێستا هەست بە ونبوون دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Weapons” زیاتر لە 244 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

ART

شوێنەوارێکی دێرین لەژێر نەخۆشخانەیەکی پاریس دۆزرایەوە

ART

شۆڕشی وارنەر برۆس و فیلمی “One Battle After Another” لە ئۆسکاری 2026

ART