به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/7/28 له هه‌ولێر له چالاكييه‌كى ڕێكخراوى يه‌زداى ئێزدى و ڕێكخراوى جێرمه‌ن كووپه‌ريشنى ئه‌ڵمانيدا بۆ يادى يازده ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان پێشكه‌ش كرا، وێڕاى خستنه‌ڕووى دۆخى ئێزدييان، جه‌خت له پابه‌ندى به پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتيوانى و پشتگيرييه‌ك بۆ ئێزدييان و پاراستنى مافه‌كانيان ده‌كاته‌وه.
به‌ڕێز دڵشاد شهاب، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك و وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به نوێنه‌رايه‌تيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به ياوه‌ریى شاندێكى سه‌رۆكايه‌تى، به‌شداریى له چالاكييه‌کەدا كرد و وتارى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌وه ده‌كات كه هه‌رێمى كوردستان له كار و هه‌وڵه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دانپێدانانى زياتر به جينۆسايدى ئێزدييان، هه‌روه‌ها ئێزدييانى دڵنيا كرده‌وه كه تاكو تاقه ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نووسينگه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى، بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت.

