zagros news agency

لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكان گەیشتە هەولێر

 

لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەغداوە گەیشتە هەولێر؛ لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتیی هێرشەکان دەکەن و بەڵگەنامەكان كۆ دەكەنەوە و ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو لیژنە تایبەتمەندەی ئەمڕۆ هاتووەتە هەولێر بەراورد بە لیژنەكەی هەفتەی ڕابردوو ئەوەیە، بەشێوەیەكی چڕتر لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكان دەكەن و ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن لەبارەی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، لە هەرێمی كوردستانیش لیژنەیەكی ئەمنی هاوكاریان دەبن بە مەبەستی دۆزینەوەی ئاڕاستەی هەڵدانی درۆنەكان و وردەكارییەكانی دیكە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لیژنەكە دوور لە چاوی میدیاكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و كارەكانی لێكۆڵینەوەش بە نهێنی بەڕێوەدەچن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند بڕیارێك بۆ ئۆتۆمبێلی حكوومی دەردەكرێن

یاسین

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین

کاری ڕێکخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر دەکرێت

یاسین