zagros news agency

نیوکاسڵ ئەستێرەیەکی دیکە دەگوازێتەوە ریزەکانی

 

ئەمڕۆ ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا و ئینگلتەڕا بە یەک ڕیز قسەیان لەسەر گرێبەستێکی نوێی یانەی نیوکاسڵ یونایتد کردوە،کە ئەویش گواستنەوەی بنیامین شیسکۆی ئەستێرەی یانەی لاپپزیگە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو گرێبەستە بە فەرمی ڕادەگەیندرێت.

 

بەپێی ڕۆژنامە ئەڵمانیەکان بێت شیسکۆ ماڵئاوایی لە یاریزان و و هاوڕێکانی کردوە لە لایپزیگ و پێی ڕاگەیاندون یانەکە بەجێدێڵـێـت لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانەکە بانگهـێـشـت نەکراوە بۆ یاری یانەی لایپزیگ بەرامبەر ئەتلانتای ئیتاڵی.

 

ئەوەی شایەنی باسە جگە لە نیوکاسڵ یانەی چێلسی و مان یونایتد لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوە شیسکۆی 22 ساڵی سلۆڤینی بەڵام نیوکاسڵ نزیکترینە و گرێبەستێکی بە بڕی 85 ملیۆن پاوەند خستۆتە پێش لایپزیگ و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یاریزانەکە لە نیوکاسڵ دەبێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکردوە

سەڵاح

یونامی له‌سه‌ر وازهێنانی پلاسخارت له‌ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

یاسین

ڕۆژنامەیەک: لە هێرشەکانی ئێراندا پێنج فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگری ئەمریکی لە سعوودیە زیانیان بەرکەوتووە

سەڵاح