zagros news agency

تورکیا و باکووری کوردستان؛ قەیرانی کەمئاوی هەڕەشەیەکی گەورەیە

 

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵییەوە، قەیرانێکی گەورەی کەمئاوی ڕووی لە چەندین پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کردووە. ئاستی ئاو لە یەکێک لە بەنداوەکانی ئەو وڵاتە نزمترین ئاستی لە ماوەی ٦٥ ساڵی ڕابردوودا تۆمار کردووە و پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە دۆخەکە لە مانگەکانی داهاتوودا خراپتر دەبێت.

قەیرانی کەمئاوی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، کەمبوونەوەی بارانبارین و دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبار و دەریاچەکانەوە، چەندین پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی گرتووەتەوە.

 

ڕیکۆردی ٦٥ ساڵەی وشکبوونەوە لە بەنداوی هاتای

ئاستی ئاوی ئەو بەنداوەی کە ئاوی خواردنەوە بۆ پارێزگای هاتای لە باشووری تورکیا دابین دەکات، گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٦٥ ساڵی ڕابردوودا. دۆغانئای پێكماس، هاووڵاتییەکی ناوچەکەیە و دەڵێت: “تەمەنم ٢٨ ساڵە و یەکەم جارمە بەنداوەکە بەم شێوەیە وشک ببینم. ئەمساڵ وشکەساڵییەکی نائاسایی هەیە و ئێمە وەک خەڵکی گوندەکە بەدەست کەمئاوییەوە دەناڵێنین.”

د. یوسف دەمیر، مامۆستا لە بەشی ئاودێریی زانکۆی سامسۆن، گوتی: “قەیرانەکە چیتر بە جددی ڕووی تێ کردووین. بۆ ڕێگریکردن لەم قەیرانە، پێویستە هەموو دەسەڵاتداران و دامەزراوەکان دەستبەجێ کاری پێویست بکەن. کەمئاوی لە زۆر شوێن دەستی پێ کردووە و لە چەند مانگی داهاتوودا دۆخەکە خراپتر دەبێت.”

 

وشکبوونی دەریاچەی گورگێنلی لە سێمسوور

لە لایەکی ترەوە، دەریاچەی گورگێنلی لە پارێزگای سێمسووری باکووری کوردستان، کە پێشتر بەهۆی بوونی جۆرە کرمێکەوە ناسرابوو کە بۆ چارەسەری هەندێک نەخۆشی بەکار دەهات، ئەمساڵ بە جۆرێک ئاوەکەی کەم بووەتەوە کە کرمەکانیش لەناوچوون.

عەبدوڵا توران، ئەندازیاری ژینگە، دەڵێت: “ئەم دەریاچەیە سەردەمانێک ڕووبەرەکەی ١٥ هێکتار بوو. ئەمڕۆ دوو لەسەر سێی ئەم ناوچەیە بە تەواوی وشک بووەتەوە. لێرەدا بە ڕوونی دەتوانین کاریگەرییەکانی گەرمبوونی جیهان و وشکەساڵی ببینین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆمەر چەلیک: پرۆسەی ئاشتی بووەتە سیاسەتی دەوڵەت

دڵشاد

بازرگانیی عێراق: پێناسەی گومرگیی خۆراک زیاد نەکراوه

سەڵاح

“فارس عیسا” و “کلێر تیپۆ” تاوتوێی بتەوکردنی پەیوەندییە دادوەرییەکانی نێوان هەولێر و پاریس دەکەن

دڵشاد