zagros news agency

بازرگانیی عێراق: پێناسەی گومرگیی خۆراک زیاد نەکراوه

 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاند کە تیمە چاودێرییەکان بەردەوامن لە راوەدوونانی ئەو کەسانەی یاری بە نرخی ماددە خۆراکییەکان دەکەن، هاوکات جەختیشی کردەوە کە هیچ زیادبوونێک لە پێناسەی گومرگیی تایبەت بە ماددە خۆراکییەکاندا نەکراوە.

 

محەمەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاند: “لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان بەردەوام چاودێری جووڵەی بازاڕ دەکەن، تیمە چاودێرییەکان دەستیان کردووە بە گەڕانی مەیدانی چڕ بۆ دەستنیشانکردنی هەر حاڵەتێکی یاریپێکردن یان بەرزکردنەوەی ناڕەوای نرخەکان، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکانی پەیوەست بە تاریفەی گومرگی.”

 

حەنوون گوتی: حکومەت هیچ هەموارکردنەوەیەکی لە پێناسەی گومرگیی پێداویستییە سەرەکییەکان نەکردووە، بەتایبەت ماددە خۆراکییەکان. ئەو بەرزبوونەوەیەی لە هەندێک نرخدا بینراوە بنەمای فەرمی نییە، بەڵکو بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ قۆرخکاری و سوودوەرگرتنی هەندێک بازرگان لە دۆخی شڵەژاوی بازاڕ.

ئاماژەی بەوەشدا: بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان، رێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ. وەزارەت بڕی ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی لەڕێگەی بنکەکانی فرۆشتنی سەر بە وەزارەت زیاد کردووە، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری نرخ و هێزی کڕینی هاووڵاتییان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مریكا وه‌ڵامی سه‌در ده‌داته‌وه‌

یاسین

ڕووسیا ١٠٠ منداڵ لە سووریاوە دەگەڕێنێتەوە

سەڵاح

دوای كشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا و كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ ..هه‌ولێر ده‌بێته‌ ناوه‌ندێكی گرنگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

یاسین