zagros news agency

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بەرزبونەوەیان تومارکرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمارکرد .

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 29 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات ،نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 28 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس رۆژی یەکشەممە بریاریاندا 547 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر رۆژانە لە مانگی داهاتووەوە بخەنە بازاڕەوە کە بووە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ردوو سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

تورکیا: ١٧چەکداری پەکەکەمان کوشت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەكات

یاسین