zagros news agency

ئەمەریکا هاوکارییە داراییەکانی بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق کەمدەکاتەوە

 

تۆڕی هەواڵی  ‘ئەلمۆنیتەر’ مەرجەکانی ڕەشنووسی بودجەی خەرجییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2026، بڵاوکردەوە، کە لەڕەشنووسەکەدا گۆڕانکاریی لە پێشکەشکردنی هاوکاریی دارایی بۆ وەزارەتی بەرگری عێراقدا کراوە.

ئەلمۆنیتەر ئاشکرای کردووە، لە ڕەشنووسی بودجەی خەرجییە سەربازییەکانی ئەمەریکادا هاتووە، هاوکارییە داراییەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق کەمدەکرێتەوە، بەڵام هاوکاریی دارایی دژە تیرۆر زیاد دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ئەلمۆنیتۆر، “پشتیوانی دارایی ئەمەریکا بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق لە 189.1 ملیۆن دۆلار بۆ 48.2 ملیۆن دۆلار کەم دەکرێتەوە.”

هەروەها لە ڕەشنووسەکەدا هاتووە کە “حکوومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە بودجەی خۆی بۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە 9.3 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 63.6 ملیۆن دۆلار زیاد بکات، کە لە ساڵی داهاتووەوە دەستپێدەکات”، جەختیشی کردەوە،  ئەم هەنگاوە بەشێکە لە گۆڕانکارییەکی ستراتیژی لە ئەولەویەتەکانی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ عێراق.

ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەش کردووە، “واشنتن بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەکانی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ لە سووریا.”

ئەلمۆنیتۆر ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەمەریکا وەک هێزێکی هاوسەنگ لە عێراق سەیری دەزگای دژە تیرۆر دەکات لە بەرانبەر گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ئه‌و هۆزه‌ی ئیسرائیل ویستی بیكاته‌ ده‌سه‌ڵاتداری غه‌ززه‌، حەماس سەرکردەکەی کوشت

سەڵاح