zagros news agency

پڕۆژەی رووناکی گەیشتە چوار گەڕەکی سۆران

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران رایدەگەیەنێت، لە رۆژی شەممە رێکەوتی 9ی ئابی 2025، پرۆژەی رووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە کارە هۆنەرییەکانی خۆیان دەکەن بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە گەرەکەکانی (ئاوارە-دیلمان-قەندیل-وەستارەجەب)دواتر هەموو گەرەکەکانی تر لەماوەیەکی کەمدا کارەبای هەموو سۆران دەبێت بە  ٢٤ کاتژمێری.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش لە هاووڵاتییان دەکات، بەزووترین کات خۆیان تۆماربکەن، هەرکاتێک فۆڕمەکانیان بەدەست گەیشت، یاخود لە رێگەی ئەم لینکەوە
‏https://runaki.gov.krd/
تاکو بتوانین ئەوانیش پسوڵەکانیان لەڕێگەی کورتەنامەوە بۆ رەوانە بکەن، کاتێک پڕۆژەی ڕووناکی گەیشت.

کارەبای سۆران راشیگەیاندووە؛ “ئەگەر هاووڵاتی خۆی تۆمارنەکات، بێبەش دەبێت لە پێگەیشتنی ئەم نامانە بۆیە داواکارین لە هاووڵاتیان هاوکاری تیمەکانی پرۆژەی رووناکی بکەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی رێك و پێك و بێ کێشە کارەکانی خۆیان جێ بەجێ بکەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

3400 گەشتی ئاسمانی لە ئەڵمانیا هەڵوەشێنرایەوە

سەڵاح

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

یاسین