zagros news agency

کۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وەندی کوردستانی هێرش بۆ سەر میری ئێزدییانی ئیدانە کرد

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هێرش بۆ سەر میرحازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهانی ئیدانە کرد و دەڵێ ئەم هەوڵە نەزۆکانە بۆ لێکترازانی خوشک و برا ئێزدییەکانمانە.

ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئابی 2025، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەیاننامەیەکدا پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ میرحازم ڕاگەیاندووە و دەڵێت: هەموو هەوڵەکان بۆ ناوزڕاندن و شکاندنی کەسایەتییان ئیدانە دەکەین.

لە بەیاننامەکەدا بە ئاماژەکردن بەوەی میر حازم، میری کوردی ئێزدییەکانە له‌ کوردستان و جیهان و ناوێکی گەورە و کەسایەتییەکی پڕ شکۆیە، جەخت کراوەتەوە ئەوەی بەرامبەر میر حازم کرا، بەشێکە لەو هەوڵە نەزۆکانەی بۆ لێکترازانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەکرێت و مخابن هەندێ کەس بە نەزانی تێی کەوتوون، بێ ئەوەی هەست بەو پیلانانە بکەن، کە دژ بەسەرجەم خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەکرێن.

ڕۆژی سێشەممە گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەوە کە تێیدا گەنجێکی ئێزدی لە شاری بەرلینی ئاڵمانیا، بێڕێژی بە میرحازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان دەکات و ئەمەش ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوی لە نێو کەسایەتی و هاووڵاتییانی کوردستان لێ کەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “No Good Men” دەبێتە فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵی بەرلین

ART

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت به لیستی باڵیۆزەکان روونکردنەوە دەدات

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ئاستێکی پێوانەیی

سەڵاح