zagros news agency

پۆلسی هەولێر: ئەو کەسەی تەقەی کرد و سێ کەس کوژران، دەستگیر کرا

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر (8:30)خولەک ڕێکەوتی (6-8-2025) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن.

ئاماژەی بەوەدا، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد.

پۆلیسی هەولێر وتیشی، لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەچەند ناوچەیەکی جیادا ژمارەیەک چەکداری داعش دەستگیرکران

سەڵاح

بارهەڵگرێک سووتا و بریندار هەیە

سەڵاح

به‌په‌له‌..زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر ئاهه‌نگه‌ گه‌وره‌كه‌ی پارتی له‌ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح