بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بۆ مانگی چواره‌م، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دوو ملیار دینار درا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 7ی 8ی 2025، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به ئیداره‌دانی ئاو له هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هه‌رده‌م به‌هانای داواكاریه‌كان هاووڵاتیان هاتووه و هه‌ر پرۆژه و بیرۆكه‌یه‌ك خزمه‌تی گشتیی هاووڵاتیان بێت، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربریوه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئه‌مساڵدا له مانگه‌كانی ( 5 و 6 و 7 و 8 ) بودجه‌ی ته‌واری بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی كێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری و كۆیه و ئاودێری و باخچه و پاركه‌كان و داره‌ستان خه‌رج كردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی ستراتیژی فریاگوزاریی ئاوی هه‌ولێر كرده‌وه، چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه كێشه‌ی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ریدا چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆكاری پاراستنی ئاوی ژێر زه‌وی و بەفیڕۆنەدانی.
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانی مه‌یدانی ئاوی قوشته‌په كرد، كه به‌شێكی دیكه‌یه له‌و هه‌وڵانه و ئێستا %56 ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو بووه.
هاوكات به گه‌شبینیه‌وه له چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی كێشه‌ی ئاو و كاره‌با له پرۆژه‌ی رووناكی روانی كه بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌م كێشانه له هه‌ولێر ده‌بنه رابردوو به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر ده‌بن.
پارێزگاری هه‌ولێر، به‌وردی له هه‌نگاوه‌كانی كاری فریاگوزاریی ئاوی هه‌ولێر كۆڵیه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر خاڵه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان كرد، كه ئێستا به رێژه‌ی %90 كاره‌كان كۆتاییان هاتووه و به گوێره‌ی ئه‌جیندا و پلانی كاركردنه‌كانیش بریاره له مانگی 11ی ئه‌مساڵدا ته‌واوی ئه‌و پرۆژه ستراتیژییه كۆتایی پێ بێت. ته‌كید له‌وه‌ش كرایه‌وه كه‌وا پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، خاڵی گۆڕانکاری ده‌بێ بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان لە پارێزگای هەولێر.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له جێگرانی پارێزگای هه‌ولێر و یاریده‌ده‌ری پارێزگار و قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌رۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری ئاوی ده‌ورووبه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ئاودێری ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.

