zagros news agency

ئەگەری دیداری ترەمپ لەگەڵ پۆتین و زێلێنسکی لە هەفتەی داهاتوودا

 

هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا خێراییی نوێیان بەخۆوە بینیوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە (بە کاتی ناوخۆ) بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: “ئەگەرێکی زۆر هەیە زۆر بەخێرایی” دیدارێک لەنێوان ئەو و ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیادا، بەڕێوەبچێت.
کۆشکی سپی پێشتر ڕایگەیاندبوو، ترەمپ بۆ دیدار لەگەڵ پۆتین و هەروەها ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، “ئامادەیە”. بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ فریدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرکردەی وڵاتانی دیکەی ئەورووپایی قسەی کردووە.
کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، ڕۆژی چوارشەممە لە واشنتن گوتی: “سەرۆک ئامادەیە بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک پۆتین و سەرۆک زێلێنسکی”. هەروەها زیادی کرد، ترەمپ دەیەوێت “ئەو شەڕە دڕندانەیە” لە ئۆکرانیا کۆتایی پێ بێت.
گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش کرد، لایەنی ڕووسیایی خواستی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەربڕیوە، بەڵام هیچ کات و شوێنێکی دیاریکراوی بۆ ئەو دیدارە ئەگەرییە باس نەکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکایییەکان لە ڕۆژی چوارشەممەدا، ئەگەری هەیە ترەمپ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ پۆتین کۆببێتەوە و دوای ئەوە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەگەڵ زێلێنسکیدا ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە

سەڵاح

سەرمای سەخت قوتابخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیای پەکخست

یاسین

“Game of Thrones” دەکرێتە فیلم

ART