ئەو وادەیەی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دیاریکرابوو کۆتایهات، بەبێ ئەوەی نەوت هەناردە بکرێتەوە.ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش دەڵێت “ده‌بێت گه‌ره‌نتی پاراستنی كێڵگه‌نه‌وتییه‌كان بكرێت.”
هه‌فته‌ی رابردوو حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ئەمڕۆ یان سبەی دەست بە بە وەرگرتنی 80 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین و لە ڕێگەی کۆمپانیای ‘سۆمۆ’ـەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیای دەکەین.”
ئەمڕۆ شەممە، 09ـی ئابی 2025، زیاتر لە 48 کاتژمێر بەسەر ئەو وادەیەی وەزیری نەوتی عێراقدا تێدەپەڕێت کە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان دیاری کردبوو، بەبێ ئەوەی هیچ بڕە نەوتێکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای ‘سۆمۆ’وە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا کرابێت.
کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کردووە، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت تەواو کردووە و چاوەڕێی وەرگرتنی بری نەوتی بەرهەمهاتوون لە هەرێمی کوردستان تاوەکوو دەست بە هەناردەکردنەوەی بکەن بەبێ ئەوەی هیچ وادەیەک دیاری بکات.
له‌م باره‌وه ئامانج هه‌ركی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “گرنگه نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام گرفتمان له‌وه‌دایه كه كێڵگه‌نه‌وتییه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه، بۆنمونه ئێمه 10 كێڵگه‌ی نه‌وتمان هه‌یه، به‌شێكیان كراونه‌ته ئامانج و به‌شێكی دیكه كۆمپانیاكان ده‌ترسن له‌وه‌ی كاریان تێدا بكه‌ن، چونكه ره‌نگه بكرێته ئامانج، بۆیه ده‌بێت گه‌ره‌نتی پاراستنی ئه‌و كێڵگانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بكرێت، ئه‌وان ئه‌و گه‌ره‌نتییه ناده‌ن بۆیه ئاسته‌مه”.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غداش ئه‌وه‌ی خسته‌روو: ده‌بێت ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیار له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و رێككه‌وتنی كۆتایی هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان بدرێت.
له ئێستادا پلانی حكوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه كه بەهۆی زۆری کرێی تێچوون و گواستنەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت ئەو 80 هەزار بەرمیل نەوتەی بڕیارە لە هەرێمی کوردستانی وەربگرێت، بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاریبهێنێت. لە بەرانبەردا، بڕی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە زیاتر دەکات.
به‌شێكی دیكه‌ی گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییه له‌گه‌ڵ توركیا نوێ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و به‌شێك له نه‌وتی كه‌ركووك به‌بۆری به‌نده‌ری جیهان هه‌نارده بكاته‌وه
به‌شێك له گرنگی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا پێویستیان پێیه‌تی چونكه ئه‌وان ناتوانن له رێگای كه‌نداو به‌سره‌وه ئه‌و نه‌وته وه‌ربگرن، بۆ ئه‌م پرسه‌ش ده‌بێت توركیا و عێراق بگه‌نه رێككه‌وتن چونكه ته‌موزی ساڵی داهاتوو ئه‌م رێككه‌وتنه كۆتایی دێت.

