zagros news agency

پێنج وڵات ئیدانەی پلانی ئیسرائیل دەکەن دەربارەی داگیرکردنی غەززە

وەزیرانی دەرەوەی ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، نیوزلەندا و بەریتانیا، بە توندی ئیدانەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیلیان کرد بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان لە غەززە.
هەر پێنج وڵات لە ڕاگەیەندراوەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، “ئەو پلانەی حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانە”، هەروەها داوایان لە تەلئەڤیڤ کرد، “چارەسەرێکی بەپەلە بدۆزێتەوە بۆ سیستەمی تۆمارکردنی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان.”
لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، ئێمە بەیەکگرتوویی پابەندین لە جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت لە ڕێگەی دانوستانەوە.
ئەم هەڵوێستانە دوای ئەوە هات کە حکوومەتی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی، 8ـی ئابی 2025، پلانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە پەسەند کرد، ئەمەش ئالنگارییەکی ڕوون بوو بۆ هەڵوێستی سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل، کە هۆشداریی دابوو لە دەرئەنجامە ئەمنی و مرۆییەکانی هەنگاوێکی لەو شێوەیە.
حەماس دەربارەی ئەو بڕیارە ڕایگەیاند، “تاوانی جەنگێکی تەواوە” و جەختی کردەوە کە ناتانیاهۆ و حکوومەتەکەی “گرنگی بە چارەنووسی دیلەکانیان نادەن.”
ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل شەپۆلێکی ڕەخنەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە، چاودێرانیش هۆشداری دەدەن لەوەی کە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە، ژیانی زۆر لە فەڵەستینییەکان و بارمتە زیندووەکانی ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆڵبەرێکى مێردمنداڵ لە سنووری سه‌قز له‌ سەرما ڕه‌قبۆوه‌

یاسین

دادگایەک لە ئەڵمانیا حوکمی 10 ساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی سووریدا دەسەپێنێت

سەڵاح

مامەڵەی لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% ده‌ستی پێكرد

سەڵاح