zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات و ستایشی دۆناڵد ترەمپ دەکات لە سەرخستنی ڕێککەوتنەکە.

شەممە 9ـی ئابی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە(ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا، پێشوازیی لە ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە کۆشکی سپی دەکات، هاوکات ستیاشی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات بۆ نێوەندگیری سەرکەوتووانەی ئەو ڕێککەوتنە مێژووییە.

ڕۆژی هەینی، 08ـی ئابی 2025، ئەرمینیا و ئازەربایجان بە نێوەندگیریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی، ‘ڕێککەوتنی ئاشتی’یان واژۆ کرد بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی چەندان دەیەی نێوانیان.

دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی “ئەرمینیا و ئازەربایجان پابەندن کە بۆ تاهەتایە هەموو جەنگ بوەستێنن، دەست بە پەیوەندیی بازرگانی، گەشتیاری و دیپلۆماسی بکەن و ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکدی بگرن.” باسی لەوەش کرد، گەمارۆی چەکی ئەمەریکی لەسەر ئازەربایجان هەڵدەوەشێنێتەوە کە دوای وەرگرتنی سەربەخۆیی لە ساڵی 1992ـەوە بەسەریدا سەپێندرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆنییەتی مامەڵە کردن لەگەڵ کەسی خەمبار دەکەیت

ART

تایلۆر سوێفت ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

تاوانێکی قێزەون و دڵتەزێن لە بەغدا ڕووی دا

سەڵاح