zagros news agency

سەرۆکوەزیرانی یۆنان هۆشداری دەدات لە ئامادەنەبوونی حکومەتەکان بەرامبەر شۆڕشی ژیریی دەستکرد

 

لە چاوپێکەوتنێکدا سەرۆکوەزیرانی یۆنان کیریاکۆس میتسۆتاکیس ڕایگەیاند کە هیچ حکومەتێک لە جیهاندا ئامادەکاری تەواوی نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی ژیریی دەستکرد AI لە ئایندەیەکی نزیکدا دروستیان دەکات ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵەکانی ئێستای وڵاتان بۆ ڕێکخستنی ئەم تەکنەلۆژیایە زۆر لە دواوەن و لە ئاست خێرایی گەشەکردنی تواناکانی AI نین.

ئەم دانپێدانانەی ڕێبەری یۆنان تیشک دەخاتە سەر بۆشایییەکی گەورە لە نێوان خێرایی بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا و توانای یاسادانانی دەسەڵاتداران کە ئەمەش دەرئەنجامی مەترسیداری بۆ سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و ئابووری جیهانی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

سەڵاح

نوێنەری ئێران لە جنێڤ: دانوستانەکان پێشکەوتنی باشیان بەدەست هێناوە

یاسین

پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕی قەیسەری کرد

یاسین