ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ئابی 2025، له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، كرێكارێك له‌نێو بیرێكی ئاودا كاره‌با گرتی و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
پۆلیسی گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ لە گەڕەکی شێروانەی قەزای کەلارەوە تەرمی پیاوێك بەناوی (وفیق سابیر) لەدایکبووی ساڵی 1969 هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەست دابوو.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، به گوته‌ی کوڕێکی ناوبراو کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵیدا بووە، ناوبراو دانیشتوی گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتووه و پیشەی هڵکەندنی بیری ماڵانە، ئەمڕۆ لە کاتی خاوێنکردنەوەی بیری ماڵی هاووڵاتیەک لەنێو بیرەکە کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەست داوە و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.

