zagros news agency

هێرشی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران

 

میدیای ئێرانی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ هێرشێکی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پوچەڵ کرایەوە.

یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی سەراوان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، سێ چەکدار کوژراون و دوو کەسی دیکەش دەستگیر کران.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەفسەرێکی پۆلیسی بنکەکە کوژرا.

چەند سەرچاوەیەکی دیکە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە چەکدارەکان سەر بە ‘سوپای عەدل’ بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

سوپای عەدل لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا هێرش دەکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران، بەتایبەتی بنکەکانی پۆلیس، سوپای پاسداران و پاسەوانی سنوور، ئەو چەکدارانە پشت بە چەکی سووک و پشتێنەی تەقەمەنی دەبەستن.

هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەو وڵاتە، ژمارەی چەکدارەکانی ئەو ڕێکخراوە لە نێوان هەزار بۆ دوو هەزار چەکدار دەخەمڵێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢٦ی عێراق دوادەكەوێت

سەڵاح

دروستکردنی نەخۆشخانەی نیشتیمانی تەندورستی دەروونی گەیشتە قۆناغی کۆتایی

یاسین

لە بەغدا گرووپێكی بەقاچاغبردنی نەوت ئاشكرا دەبێت

سەڵاح