مه‌نسوور جیهانی ـ “عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌ید «عەبدولحەمید حیرەت سەجادی» مامۆستای زانکۆ، نووسه‌ر و توێژه‌ری به‌رچاوی کورد، جه‌ختی کرده‌وه: ناوی مامۆستا «عەبدولحەمید حیرەت سەجادی» لە ناو زەین و بیری هەمووماندا هەر زیندووە؛ گومان لەوەدا نیە کە ئەو چرایەی ئەو کەسایەتییانە هەڵیان کردووە؛ نامرێتەوە و قوتابیانیان بەو چرایەوە ڕێگەی ئامانجداری ئەوان دەپێون.
“عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ڕه‌وانشاد مامۆستا سه‌ید «عەبدولحەمید حیرەت سەجادی» مامۆستای زانکۆ، نووسه‌ر و توێژه‌ری به‌رچاوی کورد، نووسیوییه‌تی:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان، مامۆستا و کەسایەتی ناسراوی شاری سنە ڕێزدار «عەبدولحەمید حیرەت سەجادی»، کوڕی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان «مامۆستا سەید محەمەد باقر (رکن الاسلام)»، بناغەدانەری فێرکاریی مۆدێرن لە سنە، دوای خزمەتێکی زۆر بە فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و خزمەت بە ناوی کوردستان و ناوبانگی شاری سنە کۆچی دوایی کرد. مامۆستا عەبدولحەمید کە تەمەنی خۆی بۆ خزمەت بە فەرهەنگ تەرخان کردبوو، میراتی کەلتووری خانەوادەیەکی ڕووناک‌بیری کوردستان بوون کە هەمیشە ناویان لە ناو فەرهەنگیانی کوردستاندا دەدرەوشێتەوە. گومان لەوەدا نیە کە ئەو چرایەی ئەو کەسایەتییانە هەڵیان کردووە؛ نامرێتەوە و قوتابیانیان بەو چرایەوە ڕێگەی ئامانجداری ئەوان دەپێون. کۆچی ئەو کەسایەتییە زانستییه نەک هەر شاری سنەی تازیەبار کرد، بەڵکوو هەموو شار و پارچەیەکی کوردستانی خەمبار کرد. بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزیان و کۆمەڵگەی فەرهەنگیی شاری سنە دەکەین. ناوی ئەو لە ناو زەین و بیری هەمووماندا هەر زیندووە.
عەباس غەزالی
هەولێر
9/8/2025

