zagros news agency

نرخی دەرمان دادەبەزێت  

 

وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازیی دەرماندا شۆڕشێک ئەنجام دراوە و نرخی دەرمانیش بە ڕێژەی نزیکەی 20% دابەزیوە و بڕیارە لە قۆناغی دووەمدا داشکاندنی دیکەش بکرێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، شانازییەکی گەورەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە کە شۆڕشێک لە چاکسازیی دەرماندا ئەنجام دراوە دوای دەیان ساڵ لە بوونی دەرمانی نایاسایی و قاچاغ و دوور لە چاوی حکومەت، توانرا بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو شۆڕشە لە چاکسازیی دەرمان سەرکەوتوو بێت.

گوتیشی:” خۆشبەختانە توانیمان لە پڕۆسەی نرخدانان وەکو یەک بێت و لەم پرۆسەیەدا داشکاندنیش کراوە لە دەرمان بە نزیکەی 20%، وەکو نموونە لە ساڵی ڕابردوو کۆی ئەو دەرمانانەی ھاتوونەتە ھەرێم بەراورد بە ساڵانی پێشوو 239 ملیار دینار داشکاندنی بۆ کراوە، ئەوەش بۆ ھاووڵاتی گەڕاوەتەوە، کە ئەمە قۆناغی یەکەمە و قۆناغی دووەمیش بەڕێوەیە بۆ داشکاندنی زیاتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

عادل شوان : ئەو بانكانەی هەژماری منیان لێ تۆماردەكرێت متمانەیان زیاترە لەوەی عێراق

گوران

‎مارکۆ ڕۆبیۆ: ئێران باجێکی گەورە دەدات

گوران

ترەمپ: هەوڵ دەدەین کەشێکی گونجاو لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان بڕەخسێنین

سەڵاح