zagros news agency

بەبەشداری ئەمەریکا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا بەڕێوەدەچێت

 

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە، 12ـی ئابی 2025، ئوردن میوانداری کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ سووریا و ئەمەریکا دەکات، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی “پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا”.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن سەفدی و وەزیری دەرەوەی سووریا ئەسعەد شەیبانی و تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سووریا و ڕێگاکانی پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە لەسەر ئەو بناغانەیە کە گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری سووریا دەکات بۆ بەدیهێنانی خواست و پاراستنی مافەکانی هەموو سوورییەکان دەکرێت.

تۆم باراک لە ‘ئێکس’ نووسیویەتی، ئەم پابەندبوونە جەخت لەسەر ئیرادەی بەکۆمەڵمان دەکاتەوە بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتوویەک کە سووریا و هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بتوانن لە ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانیدا بژین.

وەزارەتی دەرەوەی باسی لەوەش کردووە، کۆبوونەوەکە بڕیارە سبەی سێشەممە بەڕێوە بچێت، درێژەپێدەری ئەو دانوستانانەیە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەو سێ بەرپرسە لە عەممان ئەنجامدرابوون.

لە 19ـی تەممووز ڕابردوو هەر سێ لایەنەکە لەسەر هەنگاوی کردەیی بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی سووریا لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە پارێزگا سوەیدا کە زۆرینەی دروزەکان تێیدا نیشتەجێن، ڕێککەوتن.

هەنگاوەکانی ئەوکات بریتی بوون لە “پرسەکانی پەیوەست بە چەسپاندنی ئاگربەست، جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پارێزگای سوەیدا، ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان، هەوڵەکانی ئاشتەوایی کۆمەڵگا لە پارێزگاکە، بەهێزکردنی ئاشتی مەدەنی و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێری كرد

سەڵاح

كۆمپانیایه‌كی تورکیا هه‌وڵی دابینکردنی کارەبای سوریا ده‌دات

سەڵاح

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ستايشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

سەڵاح