zagros news agency

كۆمپانیایه‌كی تورکیا هه‌وڵی دابینکردنی کارەبای سوریا ده‌دات

 

کۆمپانیای کارپاوەرشیپی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی پێشنیار کراوە بۆ دابینکردنی کارەبای سوریا.

گفتوگۆکان لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بۆ دابینکردنی کارەبای سوریا دوای ئەوە دەستی پێکرد کە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا بە پاڵپشتی تورکیا لە 8ی ئەم مانگە ڕژێمی ئەسەدیان ڕوخاند.

کۆمپانیای کارپاوەرشیپ بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، “زۆرێک لە جێگرەوەکانی بەرهەمهێنانی وزە هەڵدەسەنگێندرێن. ئێمە یەکێکین لە بژاردەکان.”

کۆمپانیاکە زانیاری زیاتری ئاشکرا نەکردووە و ڕایگەیاندووە، “گفتوگۆ لە نێوان حکومەتەکاندا هەیە و هەڵبژاردەکان هەڵدەسەنگێندرێن. هێشتا زووە بۆ ئەوەی لەم قۆناغەدا هیچ شتێک بڵێین.”

کۆمپانیای کارپاوەرشیپی تورکیا لە ڕێگەی کەشتی دەریاییەوە وزەی کارەبا بۆ نزیکەی 12 وڵات لە ئەفریقا و ئەمەریکای باشور دابین دەکات.

هاوکات وەزیری وزەی تورکیا ئاڵپەرسلان بایراکتەر ڕایگەیاندووە تورکیا ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی کارەبا بۆ سوریا.

بە گوێرەی ئاژانسی دەیلی سەباح، شاندێکی وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا ڕۆژی شەممە سەردانی دیمەشقیان کردووە بۆ گفتوگۆ لەبارەی پڕکردنەوەی پێویستی کارەبای سوریا.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی جینوسایدكردنی ئێزیدییەكان لە شنگال

دڵشاد

لەبەر نەبوونی نوێنەرانی راستەقینه هاوپەیمانیی ئێزدی کۆبوونەوەیەکی حکومی دەربارەی شنگال ڕەت دەکاتەوە

یاسین

یەمەن.. نزیکەی 20 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیر کران

سەڵاح