راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆ كی هه‌رێمی كوردستان باس له هاتنی به‌رپرسانی ئه‌منی ئێران ده‌كه‌ن بۆ عێراق و له‌باره‌ی یاسای حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه زانیاری ده‌خاته‌روو.
ماوه‌یه‌كه هه‌ولێك هه‌یه له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی یاسای حه‌شدی شه‌عبی كه هێشتا پرۆژه‌یه له‌په‌رله‌مانی عێراق تێبپه‌رێنرێت، به‌لام ئه‌مه‌ریكا هۆشداری به عێراق داوه كه ئه‌و پرۆژه‌یه ناكرێت تێبپه‌رێنرێت، دوو رۆژیشه عه‌لی لاریجانی، به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی ئێران له عێراقه بۆ ئه‌و پرسه.
له‌م باره‌وه بابه‌كر زێباری، راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “عه‌لی لاریجانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران، بۆ پرسی یاسای حه‌شدی شه‌عبی هاتوه‌ته‌وه عێراق، ئه‌وان حه‌شدی شه‌عبی به موڵكی خۆیان ده‌زانن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، هه‌وڵی زۆر ده‌درێت له‌په‌رله‌مان یاسای حه‌شد تێبپه‌رێنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه عێراقییه‌كان عاقڵانه بیربكه‌نه‌وه ناكرێت ئه‌و یاسایه تێپه‌ترێنرێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا له‌دژیه‌تی”.
گوتیشی: “له‌ناو پێكهاته‌كانی عێراقیش به‌شێك له شیعه‌كان و كورد و سوننه‌ش له‌دژی ئه‌م یاسایه‌ن، و ئه‌گه‌ر تێبپه‌رێنرێت زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نرێت، هه‌رچه‌نده له‌ده‌ره‌وه‌ی پێشبنی نییه یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان، دواتر تێناگه‌ین! بۆ ده‌بێت ئه‌م یاسایه تێبپه‌رێنرێت؟، له‌كاتێكدا حه‌شد كاری خۆی ده‌كات و له‌ناو عێراقه تێناگه‌ین ئه‌م ورورژاندن و هێنانی ئه‌م پرۆژه یاسایه چییه.
ده‌شڵیت: “هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت هه‌موو حه‌شد وه‌ك یه‌كه نه‌خێر ئه‌وه‌ی هه‌یه و گرفته گروپێكن له‌ناو حه‌شد، ئه‌وان دۆخه‌كه‌یان تێكداوه، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لامانه‌وه ده‌بێت سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی سه‌ر كوردستان رابوه‌ستێنرێت و هیچ هێزێك كه مه‌ترسی دروست بكات له‌سه‌ر ناوچه‌كه نابێت بمێنێت.

