وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، رەزامەندی لەسەر کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرای بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 نیشاندا.
بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیارەکە دوو جۆر داشکاندن لەخۆدەگرێت و بەم شێوەیە دەبێت:
کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بە ڕێژەی 50% بۆ هەموو ئەو قوتابییانەی کە لەسەر کورسی گشتی و تایبەت وەرگیرابوون، بەڵام بەهۆی بڕیاری “تەدویر” گواستنەوەوە ناچارکراون بەشێوازی پارالێڵ و بە پارە خوێندنەکەیان تەوابکەن.
کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بەڕێژەی 25% بۆ هەموو ساڵەکانی خوێندن، بۆ ئەو قوتابییانەی کە لە بنەڕەتدا بە شێوازی تایبەت (پاراڵێڵ) وەرگیراون.

