دەست بەدابەشکردنی پارەی ئهو مامۆستایانه دهكرێ كه وهك چاودێر له كاتی بهڕیوهچوونی تاقیكردنهوهكانی پۆلی 12 كاریان كردووه.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە، بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری هەموو سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەرایی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی 2024 – 2025 دەکەینەوە، ئەمڕۆ پێنجهشممه 14\ 8 \2025 سەردانی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.”
بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، وەزارەتی دارایی ساڵانە پارەی ئەزموونەکانی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.

